لە باکوری کوردستان زیاتر لە ٣٥ لێپرسراوی ھەدەپە دەستگیرکران
کوردسات نیوز
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکانیش بەشێک لە دەستگیرکراوەکان لە کاتی دەستگیرکردنیاندا ئازار دراون.
پێشتر و لە ٢١ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو دادگای دەستوری تورکیا دۆسێنامەی داخستنی ھەدەپەی پەسەند کرد کە لە لایەن داواکاری گشتی کۆماری تورکیاوە ئامادە کرابوو، مانگی تەموز دادگاکە بە رەسمی مۆڵەتی سێ مانگی بە ھەدەپە دا بۆ ئەوەی بەرگرینامەکەی پێشکەش بکات.
لە دۆسێکەدا کە لە ٨٤٣ لاپەڕە پێکھاتووە، داوا کراوە چالاکی سیاسیی لە ٤٥١ بەرپرس و ئەندامی ھەدەپە قەدەغە بکرێت و پارتەکەش بە تەواوی دابخرێت.