ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی و ھاوپەیمانی عەزم و بزوتنەوەی بابلیون
کوردسات نیوز
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لەو کۆبوونەوە گرنگەدا کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق ئەنجامدرا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشھاتەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆپێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەخت لە دروستکردنی حکومەتێکی بەھێز کرایەوە کە توانای زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ھەبێت.
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا داواکرا ھەوڵەکان خێرا بکرێن تاوەکو بەزووترین کات حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار دروستبکرێت کە کار بۆ بونیادنانی داھاتوویەکی سەقامگیر بکات و لەھەموو ئاستەکاندا خزمەتگوزاری پێشکەش بکات. جەختیش لەوە کرایەوە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق پارێزراوبێت.



