یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ھێزەکانیان ٢٤٠ بەکارھێنەر و بازرگانی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیر کردووە کە ٢٢٩ کەسیان لە رەگەزی نێر و ١١ کەسەکەی دیکە لە رەگەزی مێ بوون.

بە پێی ئاماری ئاسایشی سلێمانی، لەمساڵدا ھێزەکانیان دەستیان بەسەر زیاتر لە ٨٢ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر و ١٨ فەردەی ٥٠ کیلۆیی و ٤ کارتۆن حەبی ترامادۆڵدا گرتووە.