لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا عەمیدێکی وەزارەتی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
علی جەمال قدووری مقدەمی مافپەروەر لە ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار - کفری و نزیک ناحیەی سەرقەڵا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەجۆری توێتا لانگرۆزەر وەرگەڕاوە .
پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردووە، لە ڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەدا عەمیدێک لە بەشی حەرەکاتی وەزارەتی پێشمەرگە کە لە دایکبووی ١٩٧٠ یەو دانیشتووی شاری سلیمانییە و گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە .



