کوردستانکوردستان

بەشی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی ھەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما پلەیەک بەرز دەبێتەوە، لە کاتەکانی شەوی رۆژی ھەینی ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ ھەیە لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان ئاستی بەرزبوونەوەی کاریگەری ئەو تۆزوخۆڵە مامناوەندە یان کەم دەبێت و مەودای بینین بۆ حەوت بۆ ھەشت کیلۆمەتر دەبێت کەمدەبێتەوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی شەممە تا کاتەکانی ئێوارە کاریگەری ئەم بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵە بە شێوەیەکی کەم دەمێنێتەوە لەسەر ناوچەکەمان بۆ رۆژی یەک شەممە کاریگەری نامێنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمان داوای لە ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد لەبواری مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندکاراندا بەشێوەیەکی خێرا و دیراسەکراو بە یاساکانی خۆیاندا بچنەوە و رێنمایی زانستی و ئیداریی لەبواری وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزاندن لە قۆناغەکان و بەشە زانستییەکان دەربکەن، بۆ ئەوەی دەرفەتی ھاتنە کایەی پەیوەندی و سیستمێکی تەندروست لە نێوان مامۆستایان و خوێندکاران و دامەزراوە ئەکادیمییەکان بێتەدی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی وەبەرھێنان دەڵێت، ئەو کەسانەی کە فۆڕمەکانیان پڕکردووەتەوە پێکھاتوون لە ٨٠ ھەزار و ٤٨٧ خێزان لەگەڵ ٩ ھەزار و ٦٧٥ سەڵت، تێکڕای ئەو کەسانەی داواکارییەکەیان پێشکەش کردووە بریتیە لە ٩٠ ھەزار و ١٦٢ کەس.

زیاتر لە ھەفتەیەکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان فۆڕمی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبونی کرێنشینان بەشێوەی ئۆنلاین بڵاوکردۆتەوە و تا سەرەتای مانگی ٧ بەردەوام دەبێـت.

کرێنشینانیش سەردانی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لەمافی کرێنشینان دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند، بە کوالیەتییەکی باش و نرخێکی ھەرزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ھەنگاوی یەکەمی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات، و  ئەولەویەت بۆ کەسانی شایستەیە.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری ھەرێم، لە ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کرێنشین ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی و بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەت و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، باسی لە ھۆکار و چارەسەر و ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆلێرا کرد.

د.ئەحمەد زیورتی و د.وائیل ھەتاھیت بەرپرسی تیمی ئیمێرجنسی لە عێراق و نوێنەری ڕێکخراوی تەتدروستی جیھانی، پشتیوانی خۆیان بۆ ھەوڵەکانی تەندروستی سلێمانی دەربڕی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆلێرا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریدا ئەنجامی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراو، پارێزگاری سلێمانی ئەوەی خستەڕوو ژمارەی تووشبوانی کۆلێرا ڕوو لە کەمبوونە و پەتاکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و بە ھەستیاری تەواوەوە پێویستە ھاوڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داھاتوودا سەرھەڵنەداتەوە.

دواتر وەفدی میوان لەگەڵ بەڕێزان بریکاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی سەردانی پرۆژی ئاوی سەرچنارو چەند "شەمعەیەک" کرا کەپێشتر لەسەرداوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەلایەن لیژنەکانی قائمقامیەتی مەرکەزی سلێمانی داخرابوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی دیاریکردنی بینینی مانگ لە دادگەی باڵا لە سعودیە، ئەمڕۆ ھەینی، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بیندرا، بۆیە سبەی ٥ شەممە یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت.

ھەر بەوھۆیەوە، حاجییان ئەمساڵ لە ٨ـی تەممووزی ٢٠٢٢ دەچنە سەر کێوی عەرەفە و رێککەوتی ٩ی تەممووزیش یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، رۆژی (٨ )ی تەموز وەستانە لەکێوی عەرەفە، ڕۆژی( ٩) تەمووز یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دا رایگەیاند؛ ئەمساڵ رێگە بە ١ ملیۆن لە ھاووڵاتیان و دانیشتووانی سعودییە دەدرێت حەج بکەن، بڕی تێچوی گەشتی حەج بۆ ھەرحاجیەکی ھەرێمی کوردستانیش ٤ ھەزار و ٧٠٠ دۆلار دیاریکراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانجی ھێرشەکانی سەر ھەرێمی کوردستان پەکخستنی پرۆسەی وەبەرھێنانی ھەرێمە و داوایان لە عێراق کردووە لیژنەیەکی ھاوبەش پێکبھێنرێت و رێگری لە ھێرشەکانی سەر ھەرێم بکرێت.

جوتیار عادل داوای لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد بەرپرسیارانە کار بکەن و نەبنە مایەی نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ.

لەبارەی رێککەوتنیش لەگەڵ حکومەتی عێراق وتەبێژی حکومەت وتی،  ئامادەن لەسەر پرسە داراییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق رێکبکەون.

جوتیار عادل وتیشی، مانگانە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٣١ ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتی نرخی بەنزین تەرخان دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، زانیاری تەواویان ھەیە لەسەر ئەو لایەنەی ھێرشەکانی کردووەتە سەر کێڵگەی غازیی کۆرمۆر و لێکۆڵینەوەی ورد کراوە بۆ ئەوەی ڕێکاریان بەرامبەر بگیرێت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، ھێرشەکان کراونەتە سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر نەک ئەو بەشەی کە ئێستا غاز بەرھەم دەھێنێت بۆ دابینکردنی پێویستی ھاووڵاتییان.

ھەر سەربارەت بە ھێرشەکان ئەنجومەنی وەزیران ئاشکرایکرد، ئامانج لە ھێرشەکانی سەر ھەرێم، زیان گەیاندنە بە سەرچاوەی دارایی و ئابووریی و پەکخستنی پرۆسەی وەبەرھێنان.

ھاوکات ئەنجومەنەی وەزیران باسی لەوەکردووە، حکومەتی فیدڕاڵی، بە بێ ھیچ پاساوێک ھەرێمی بێ بەشکردووە لە شایستە داراییەکانی و لە کۆی ٢٦ مانگ، تا ئێستا تەنیا بۆ ماوەی ١٣مانگ بڕە پارەیەکی بە ناوی پێشینە کە تەنیا دووسەد ملیار دینارە ناردووە، داواشی لە حکومەتی فیدڕاڵیی و وەزارەتی نەوت کرد گوشاریی ناڕەوایان بۆ سەر وەبەرھێنەرانی نێودەوڵەتی بواری نەوت وگاز لە ھەرێم ڕابگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


ئەمڕۆ ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەسلێمانی پێشوازی کرد لە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین، کونسوڵی گشتی روسیا لە ھەرێمی کوردستان، کە سەردانەکەی بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی بوو وەک کونسوڵی گشتی روسیا لە ھەرێمی کوردستان.

سەرەتا ئەمین بابەشێخ سوپاسی ھەموو ئەو ھەوڵ و خزمەتانەی کرد کە لەماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشی ھەرێمی کوردستانی کردووەو ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کاری داھاتوویدا.

دواتریش گفتوگۆ لەسەر چەند پرس و تەوەرێکی گرنگ کرا لەوانەش بەردەوامیدان و پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان روسیای فیدراڵ و عێراق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی و تەندروستی و رۆشنبیری و خوێندنی باڵا، بۆئەوەی سود لە ئەزموون و وزەو توانا ھاوبەشەکان وەربگیرێت، کۆمپانیا روسیەکان وەبەرھێنان و کارەکانیان فراوانتر بکەن لە ھەرێمی کوردستان، ئاڵوگۆڕی کلتوری و رۆشنبیری پەرەی زیاتری پێبدرێت.

لە بواری خوێندنی باڵاشدا باسیان لەوە کرد، ساڵانە زەمالەی خوێندن لە بوارو پسپۆڕیە جیاوازەکاندا لەلایەن زانکۆکانی روسیاوە بۆ خوێندکارانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا لە کۆی ٢٠٢ پشکنینی کۆرۆنا، ٥٠ حاڵەتیان پۆزەتیف بووە و ئەوەش بەرزترین ڕێژەیە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە سلێمانی تۆمار کراوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمیش ڕایگەیاندووە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤١٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە ھەرێم تۆمارکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ خوێندکارێک کە ویستوویەتی لە زانکۆی سۆرانەوە بگوازرێتەوە بۆ زانکۆی سەڵاحەدین،  تەقەی لە د.کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین کردووە و برینداری کرد، دواتریش بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو دکتۆرە گیانی لەدەستداوە.

ھەر لەو رووداوەکەدا کارمەندێکی پرسگەی کۆلێژەکە بریندار بووە. ھاوکات تەرمی د.ئیدریس عیزەت لە کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی سەڵاحەدین بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، روداوەکە پەیوەندیی بە ھەمان کەیسەوە ھەیە. ئومێد خۆشناو راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە لە یاسا رزگاری نابێت و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ئەم جۆرە دەست درێژیانە دەکەن، لەپێناو سەروەری یاساو پاراستنی حەرەمی زانکۆکان ھەمو ڕێکارێکی یاسایی دەگرنە بەر.

وتیشی، " ھەمو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتی ئەکادیمی زانکۆکان پێکەوە ھەماھەنگ بن بۆ ئەوەی بەرپرس بین و نەھێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبسێنێت."

 


 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاتوچۆی ھەولێر جۆری کارەکانی راگەیاندووە کە پێکھاتوون لە:

یەکەم: شوفێر بە گرێبەست بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی بۆیاغکردنی شەقام و کرێن

دووەم: کارمەند بۆ ھاوکاریکردنی بۆیاغکردنی شەقامەکان

سێیەم: کارمەند بۆ لێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل،

پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەمەبەستی بۆیاخ کردنی ھێڵکاری سەر شەقامەکان ۱٤ ھەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ ھاووڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بەشێوەی گرێبەست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی سەرپەرشتیی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان دەکەن، مافی خانەنشینبوونیان دەبێت.

وتیشی، لە چوارچێوەی یاسای سەرپەشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کار، بۆ ئەو دەرچووانەی بەشە کشتوکاڵییەکان و ڤێتەرنەری دەڕەخسێنن، کە لە کەرتی کەرتی گشتییدا کار ناکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد فەیرۆز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی لە ھەڵەبجە ڕایگەیاند، لە قۆناغی سێیەمی ناردنەدەرەوەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و لە کۆی ٥٣ بەرکەوتوو کە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ لە ناو ٤٠٠ بەرکەوتوو دیاریکراون، ئەمڕۆ ١٨ بەرکەوتوویان ڕەوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێن و ١٥یان چاندنی گلێنەی چاویان بۆ دەکرێت.

وتیشی، لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، ناوی ٢٣٩٠ بەرکەوتوو تۆمارکراوە و مانگانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانیان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، سلێمان ھەڵشۆیی بە کەفالەتی ١٥٥ ملیۆن دینار ئازادکراوە و ٧ کەس بوون بە کەفیلی، تا ئێستاش دۆسیەکە لە لێکۆڵینەوەدا ماوە و یەکلانەبووەتەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ و کەمتر لە ساڵێک بەر لە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە لە لایەن رژێمی بەعسەوە، شاری سەردەشتی خۆرھەڵاتی کوردستان بە چەکی کیمیایی بۆردومانکرا و بە ھۆیەوە ١٥٠ کەس لە دانیشتووانی شارەکە شەھید بوون و سەروی ھەشت ھەزار کەسیش بریندار بوون. 

بەوتەی شایتحاڵەکانی رووداوەکە، دوو فڕۆکەی جەنگی رژێمی بەعس شارەکەیان بۆردومان کردووە، خەڵکی مەدەنی سەردەشت بەو کیمیابارانە زۆرترین قوربانیاندا و دوای  ٣٥ ساڵ لە رووداوەکە ھێشتا بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بەدەست تەنگەنەفەسی و کێشەی سوتانەوەی پێست گیرۆدەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا، نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بە ڕووداوە نەخوازراوەکەی زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر، کە خوێندکارێک بە چەکەوە ھێرشی کرد و بەھۆیەوە دوو مامۆستای زانکۆکە کوژران و کارمەندێکیش بریندار بووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا سەرباری سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو دوو مامۆستایە ڕاشیگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دەکەن و لە پێناو پاراستنی سەرەوەری یاسا و پاراستنی حەرەمی زانکۆکان ھەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر، ھیواداریشن ھەموو مامۆستایان و خوێندکاران و دەستەی ئەکادیمی زانکۆکان ھەماھەنگ بن بۆ ئەوەی نەھێڵن ئەو دیاردە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکان و پەرەنەسێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...656657658659660...996