ھاوپەیمانیی پێشکەوتووخواز ستایشی رۆڵی یەکێتی و پێشمەرگە دەکات
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
سەرۆكی روسیا پێشبینی دەكات خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا زیاتر ببێت بەتایبەتی لە هاوینی ئەمساڵدا و نرخەكەشی بەرزببێتەوە.
ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، بەهۆی گەشەی ئابورییەوە بەكارهێنانی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەكان لە جیهاندا لە زیادبووندایە، بەرهەمهێنانی نەوتیش لە چوارچێوەی ئۆپێك پڵەسدا بەو شێوەیەیە كە رێككەوتنی لەسەر كراوە و ئامانج لێی زیادكردنی خواستە لەسەر نەوت بە تایبەتی لە وەرزی هاویندا.
لەبارەی سزاكانی ئەوروپاش، لەسەر نەوتی روسیا پوتن وتی، "هەرچەندە سزاكان زیاتر بن هەر خۆیان زیاتر ئازار دەچێژن، چونكە مەحاڵە نەوتی روسیا بوەستێنرێت و سزاكانیش كاریگەرییەكی بەرچاویان لەسەر روسیا نابێت".
پێشتر ئەلیكساندەر نۆڤاك جێگری سەرۆك وەزیرانی روسیا رایگەیاندبوو، دەبێت ئۆپێك پڵەس بڕیاری زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بدات، بۆئەوەی لە هاویندا خواست لەسەری كەمتر ببێتەوە و ئەو بڕەی ئێستاش پێویستییەكان لە هاویندا پڕناكەتەوە.
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ناوەڕاستی وەرزی هاوین و زیادبوونی زیاتری پلەکانی گەرما، ویستی خەڵکی بۆ خۆشۆردن بە ئاوی سارد زیاتر دەبێت، بەڵام کۆمەڵێک توێژەر ئاشکرای دەکەن کە خۆشۆردن بە ئاوی سارد لە وەرزی هاویندا مەترسیدارە.
کۆمەڵێک توێژەر لە ماڵپەڕی هەواڵیی (Conversion) بابەتێکیان بڵاوکردووەتەوە و باس لەوە دەکەن بەکارهێنانی ئاوی سارد بۆ خۆشۆردن و فێنکبوونەوە، بەجۆرێک پلەی گەرمیی ئاوەکە لە خوار 15 پلەی سیلیزییەوە بێت، دەبێتەهۆی گرژبوونی لوولەکانی خوێن و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن، ئەم بارودۆخە بەتایبەت لەو کەسانەدا مەترسیدارە کە نەخۆشیی دڵیان هەیە، چونکە گۆڕانی لەپڕی پلەی گەرمیی جەستە، دەکرێت ببێتەهۆی ناڕێکیی لە لێدانی دڵ.
توێژەران دەڵێن، باشترە پلەی گەرمیی ئەو ئاوەی لە وەرزی هاویندا بۆ خۆشۆردن و فێنککردنەوەی جەستە بەکاردێت، نزیکەی 25 پلەی سیلیزی بێت، تاوەکو هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ بەجێ نەهێڵێت.
هاوکات باس لەوەش دەکەن، دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی قاوە و ئەو پۆشاکانەی رەنگیان رەشە، کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر پلەی گەرمیی جەستە دەبێت.
لەگەڵ زیادبوونی توندی شەڕەکانی نێوان هێزە ناوەکییەکانی جیهان و خێراتر بوونی پێشبڕکێکان بۆ بەدەستهێنانی چەکی کوشندە، ترس لە روودانی تەقینەوەیەکی ئەتۆمی وێرانکەر لە دڵی هاووڵاتیاندا بەردەوام زیاد دەکات.
ئەم ترسە بەتایبەت دوای ئەو شەڕەی لە نێوان ئیسرائیل و ئێراندا رویدا و تایبەتتریش بۆردومانی فرۆکە ئەمریکیەکان بۆ سەر وێستگە ناوەکیەکانی ئێران، و پێشتریش هیندستانو پاکستان کە هەردووکیان خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی بوون، زیاتربوو، بەجۆرێک هاووڵاتیانی جیهان هەستیان دەکرد، لەسەر لێواری کارەساتێکی ئەتۆمی وەستاون.
لەم چوارچێوەیەدا، لیژنەی نێودەوڵەتیی پاراستن لە تیشکدانەوە (ICRP) رێنماییەکانی خستۆتەڕوو سەبارەت بەوەی چی بکرێت لە ماوەی دە خولەکی یەکەمدا ئەگەر تەقینەوەیەکی ئەتۆمی رویدا.
یەکەم شت چییە کە دەبێت بکرێت لە کاتی هێرشێکی ئەتۆمیدا؟
رۆژنامەی ئەمریکی "زە میرۆر" بە پشت بەستن بە لیژنەی نێودەوڵەتیی پاراستن لە تیشکدانەوە نووسیوێتی؛ کە ئامادەکاریی گونجاو و وەڵامدانەوەی دروست لە کاتی رودانی تەقینەوەکەدا وادەکات مەترسی مردن کەم ببێتەوە و ببێتە هۆی رزگاربوون.
بۆ ئەمەش لیژنەکە پێشنیازی گەڕان بە دوای پەناگە یان بینایەک یان ژێرزەمینێک دەکات بۆ خۆ شاردنەوە لە پێش و پاش رودانی تەقینەوەکە.
لیژنەکە وتووێتی؛ پێویستە لەو کاتەدا بە پەلە، هاووڵاتیان خۆیان لە پەناگەیەکدا بشارنەوە و بۆ ئەم مەبەستەش وێستگەکانی میترۆ و ژێرزەمینەکان، بەتایبەت ئەوانەی لە خشت و چیمەنتۆ دروستکراون پێشنیاز دەکات.
چی دەربارەی تیشکدانەوەی ناوەکی؟
لە حاڵەتی گومانکردن لە تووشبوون بە تیشکدانەوەی ناوەکی، لە ئامۆژگارییەکانی لیژنەکەدا هاتووە؛ کە پێویستە لابردنی چینە دەرەکییەکانی جل و پێڵاو و پاککردنەوەی پێست و ناوچە ئاشکراکانی جەستە دەکات.
هەمان شت دەبێت لەگەڵ ئاژەڵە ماڵییەکانیشدا بکرێت، پاکیان بکەرەوە لە ژوورێکی جیاکارکراودا.
چۆن بزانم چی لە دەرەوە ڕوودەدات؟
لە ماوەی 24 کاتژمێرەکەی دوای تەقینەوەکەدا، لیژنەکە ئامۆژگاریمان دەکات بە مانەوە لە پەناگاکاندا و شوێنکەوتنی هەر ئامرازێکی میدیایی بەردەست وەک وێستگەکانی رادیۆ بۆ وەرگرتنی رێنمایی و دوایین نوێکارییەکان.
لیژنەکە دەڵێت: "لە پارێزراوترین شوێنەکاندا بمێنەرەوە (وەک ژێرزەمین یان ناوەڕاستی بینایەکی گەورە) لە ماوەی یەکەم 12 بۆ 24 کاتژمێردا، مەگەر مەترسی راستەوخۆ هەبێت وەک ئاگرکەوتنەوە یان دەرچوونی گاز یان روخانی بینا یان برینداربوونی تایبەت، ئەگەرنا تا لەلایەن دەسەڵاتەوە ئاگادار نەکرێنەوە نەچنە دەرەوە".