لە سنوری داقوق تیرۆرستانی داعش دوو برا دەڕفێنن
کوردسات نیوز
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە کاتی خۆڵبارینەکەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، شەش چەکداری داعش ھەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی سمود لە باشوری داقوق و دوو برایان رفاندووە کە پیشەیان جوتیار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای چەند سەعاتێک یەکێک لەو دوو برایە ئازاد بووە و تائێستا چارەنوسی ئەوەی دیکەیان دیار نییە.
پێشتریش، چەند جارێک ڕوداوی ڕفاندنی شوانکار و جوتیار لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕوویداوە و دواتر بە بڕە پارەیەک ئازادکراون.
.jpg&w=2048&q=75)


