بەھۆی رەشەبا و ھەورەبروسکە ١١١ فیدەر و ھێڵی کارەبا لە سلێمانی لەکارکەوتن
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ناو شاری سلێمانی ٤٥ فیدەر و ١١ ھێڵی ٣٣ کەیڤی لەکارکەوتن و لە دەرەوەی شاریش ٥٠ فیدەر و ٥ ھێڵی ٣٣ کەیڤی لەکارکەوتن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی کێشەکانی سەر تۆڕی کارەبای سلێمانی چارەسەر کراون و تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی دیکەن کە ماون.
هاوکات لە قەزای کۆیەش بەهۆی ڕەشەبا و هەورە بروسکە زیان بەر چەند ستونێکی کارەبا کەوتووە و لە ئێستاشدا فەرمانگەی کارەبای کۆیە سەرقاڵی چاککردنەوەی ستونەکانن .