وتیشی، جگە لە وەفدی رەسمی ئێران و ھەرێم، وەفدێکیش لە بەڕێوەبەران و نوێنەرانی نزیکەی ٣٠ کۆمپانیای ئێرانی لە بوارە جیاوازەکانی پزیشکی و تەندروستی، ئای تی، ئەلیکترۆنی، نانۆتەکنەلۆژی، مەوادی کیمیایی، کانزا، پەروەردە و خزمەتگوزاری و چەند بوارێکی تریش بەشداری لە کردنەوەی ئەو ناوەندە دەکەن و رۆژێک پێش ئەوەش بەشداری لە کۆڕبەندی گفتوگۆ بازرگانییەکان (B٢B) دەکەن لەگەڵ ھاوتاکانی خۆیان لە ھەرێمی کوردستان.