کوردستانکوردستان

ڕاشیانگەیاند، ئەگەر تاوانکاران توندترین سزانەدرێن مەترسییەکان زیاد دەکەن و داوایانکرد بە توندترین شێوە تاوانبار سزا بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٣٠ ساڵە و "لەبەر ئەوەی زۆر دەوڵەمەندە چەندین کچی فریو داوە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پاشان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لێ کردوون."

دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە و لە ئێستادا ژیانی کچەکە پارێزراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی ھاووڵاتیان بەردەوام کاریان کردوە، بۆ نەھێشتنی دیاریدەی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.


 راشیگەیاند، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش پابەندن بە بڕیارەکانی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم بۆ نەھێشتنی ئەو دیاردەیە، ھەوڵەکانیشیان چڕتر کردۆتەوە بۆ دەستبەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییان بە وەزیری کشتوکاڵەوە کردووە و رەزامەندی نیشانداوە بۆ لابردنی مەرجی پێدانی بڕوانامە بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵیەکان و ڤێتێرنەری، بۆیە ئەو کەسانەی داواکەی پێشکەش دەکەن دەتوانن لە ڕێگەیی ھێنانی فەرمانی زانکۆوە (کە ھیچ تێچوویەکی نیە و بەکاتێکی کەم دەتوانن وەریبگرن) ڕێکارەکانی پێشکەشکردن تەواو بکەن و لە قۆناغی دواتر لەکاتی چوونـە سەر کار بڕوانامەکانیان زیاد بکرێت.

دەشڵێت، "چـەندین دەرچوو پەیوەندیان پێوە کردین داوایانکرد مەرجی ھێنانی بڕوانامە دوابخرێت تائەوکاتەی کارەکانیان دەست دەکەوێت چونکـە بارگرانیان بۆ دروست دەکات و دەبێت ٦٠ ھەزاردینار بدەن بۆ دەستکەوتنی بڕوانامەکانیان."

وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵ دادەمەزرێنێت و نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێنێت.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەرەتای دامەزراندنی ئەم کابینەیەوە لەگەڵ وڵاتی ھۆڵەندا کارمان لەسەر ئەم پڕۆژەیە کردووە کە سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵی ھاوبەشە و نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری دەڕەخسێنێت".

بێگەرد تاڵەبانی دەڵێت "دەرچوانی کۆلێژە کشتوکاڵییەکان کە لە کەرتی حکومی دانەمەزراون، لە بەروای ٣-٧-٢٠٢٢وە دەتوانن دەست بەناوتۆمارکردن بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی کۆتا ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاوکراوەتەوە، لەمانگی پێنجی رابردودا ١٠٢ ملیۆن و ٣٠٣ ھەزارو ٢٠ بەرمیل نەوتیان ھەناردە کردوە کە داھاتەکەی ١٠ ملیارو ٤٧٧ ملیۆن و ٤٩٦ ھەزار دۆلار بوە.

راشیگەیاندوە، کۆی ھەناردەکردنی نەوتی خاو لەو مانگەدا لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتۆتە ٩٨ ملیۆن و ٩٤٦ ھەزارو ٩١٤ بەرمیل، ھەروەھا لەکێڵگەی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیھانەوە ٣ ملیۆن و دوو ھەزارو ١٣٣ بەرمیل بوەو تێکڕای نرخی ھەر بەرمیلێکیش ١١٢.١٩١ سەنت بوە.

وەزارەتی نەوت ئاشکراشیکردوە، داھاتی زیاتریان بەدەستھێناوە لە فرۆشتنی نەوتی خاو لە رێگەی تانکەرەوە کە کۆی داھاتەکەی ٤٠٤ ملیۆن و ٩٨٠ ھەزارو ٢٢ دۆلار بوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکە کە رۆژی پێنج شەمە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ستایشی رۆبەرت پاڵەدینۆی کرد کە لەماوەی کارکردنیدا لە ھەولێر رۆڵی گەورەی بینیوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەبۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەشی وەک کۆنسوڵی ئەمریکا لە ھەولێر ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داھاتوویدا.

لە تەوری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا باسی چۆنییەتی بەھێزکردنی کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی رۆتین لە دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێم کرا. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران پلانی حکومەتی باس کرد بۆ گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و رایگەیاند ئامانجی حکومەتە لەڕێی بەھێزکردنی کەرتی تایبەتەوە ژێرخانی ئابوری ھەرێم بەھێز بکات و ھەلی کاری زیاتر بۆ ھاوڵاتیان بڕەخسێنێت. 

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد لەپێناو کەمکردنەوەی رۆتین  لەم دوایانەدا لەگەڵ وەبەرھێنەران کۆبووەتەوە و لە ئێستاشدا لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت کاردەکەن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ کەمکردنەوەی رۆتین.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا سوپاسی قوباد تاڵەبانی کرد کە لەماوەی رابردوودا ھاوکاریان بووە لە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و ئەمریکا. ھەروەھا ستایشی ھەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری لە کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشێکی زۆر لەو چەکەی بەکاردێت بۆ ئەنجامدانی تاوانی کوشتن، ئەو چەکانەیە کە لە دەست ئۆرگانە فەرمییەکانی وەک ئاسایش و پێشمەرگە و پۆلیسدان.

 رێبەر ئەحمەد وتیشی، لە ئێستادا شوێنێک نییە تاوەکو ھێزەکانی پێشمەرگە چەکەکانی خۆیانی تێدا ھەڵبگرن، بۆیە داوا لە وەزیری پێشمەرگە کراوە تاوەکو شوێنێک بۆ کۆگاکردنی چەکی پێشمەرگە دابین بکرێت و ھێزەکانی پێشمەرگە لەدوای تەواوبوونی ئەرکەکانیان چەک لەو کۆگایە دابنێن.

راشیگەیاند، ئەو کەسەی کە چەک ھەڵدەگرێت پێویستە بایۆمەتری لەلای حکومەتی ھەرێم ھەبێت، و بە میکانیزمی نوێ شێوازی کڕین و فرۆشتنی چەک رێکدەخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگاری سلێمانی چەند رێنماییەکی نوێی لەبارەی ھەڵگرتن و مامەڵەکردن بە چەک بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لیژنەی ھاوبەشی ئارامیی لە سنوری یەکەکارگێڕییەکاندا؛ وەک ھەمیشە خاڵی پشکنین لە ناو شارو دەرەوەی شارەکاندا دادەنێن بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت."

د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر راشیگەیاند، ئەو ھاوڵاتییانەی کە بە چەکی بێمۆڵەتەوە سەردانی دامودەزگاکان و ھەر شوێنێکی دەکەن، راستەوخۆ دەست بەسەر چەکەکەیاندا دەگیرێت.

دەشڵێت، ھەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون بۆ کاری پێویست، داوا لە ھاووڵاتیانی خۆشەویستیش دەکەین ھاوکارو ھەماھەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت وگاز ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی داهات و خەرجییەکانی نەوت بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022 کرا.

لە بڕگەیەکی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، داهاتی گشتی بەدەستهاتوو لە هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت خرایەڕوو کە بریتییە لە کۆی گشتی نەوتی بەرهەمهاتوو و هەناردەکراو و بەکارهێنراوی ناوخۆیی و تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا .

دواتر چۆنیەتی خەرجکردنی داهاتی بەدەستهاتوو لەم ماوەیەدا خرایەڕوو کە بۆ دابینکردنی مووچەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ خەرج کراوە، حکومەتی هەرێم لە داهاتی نەوت پارەی پێویستی بۆ دابینکردنی مووچەی تەواوی شەش مانگی ساڵی 2022ی دابین کردووە، لە کاتێکدا حکومەت فیدرالی بۆ  شەش مانگی ساڵی2022 دەبووایە ترلیۆنێک و دووسەد ملیار بنێرێت بەڵام تەنیا دوو مانگ لەو ماوەیەدا بڕە پارەی ناردووە کە تەنیا 400 ملیار دینارە. بەڵام حکومەت مووچە هەموو مانگێکی لە داهاتەکانی نەوت و ناوخۆی هەرێم دابین کردووە و هەموو مانگ مووچەی دابەش کردووە.

پاشان خەرجییەکانی دیکەی حکومەت تاووتوێ کرا ، جگە لە خەرجیی مووچە کە لە داهاتی نەوت دابینکراوە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022 وا بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتی ووردبینی دیلۆیت لەسەر ئەم ئامار و زانیاریی وژمارانە بۆ ڕای گشتی بخرێتەڕوو، کۆبوونەوە جەختی کردەوە لەسەر برەودان بە شەفافیەت لەم بوارەدا و هەرێم سەرجەم زانیاریی وژمارەکانی بۆ حکومەتی فیدڕاڵیی و تەنانەت ڕای گشتی هەرێم وعێراق و دەرەوەش خستووەتەڕوو وبەردەوامیش دەبێت و دوایین ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداش تایبەت بە وردبینی داهات وخەرجیی وقەرز و میلاکیی وەزیفیی لە هەرێم بەڵگەی ئەم ڕاستیەن. 

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە، بریتی بوو لە خستنەڕووی دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تایبەت بە ناکۆکیی نەوت وگاز و ئامادەکارییە یاساییەکانی حکومەتی هەرێم پشتبەست بە دەستوور بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فشارەکانی حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ. کۆبوونەوەکە جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە و دووپاتیشی کردەوە کە؛ شاندی دانوستانکاریی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتۆگۆكردن لە‌سە‌ر كێشە‌كان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەمە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو و ھەریەکە لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و دەیڤید ھانت کۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە ھەولێر ئامادەبوون، باس لە پێویستی ھاوکاری نێودەوڵەتی کرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی تاوانکاری و قاچاخچییەکانی مرۆڤ و مادەی ھۆشبەر کە ئەم تۆڕانە بە درێژایی ساڵانی رابردوو خەڵکێکی زۆریان ھەڵخەڵتاندووە و پارەی خەڵکیان خواردوە و ساڵانەش ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەکەنە قوربانی.

جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە باشترین رێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی تاوانکاری نەھێشتنی زەمینەی کۆچکردنی گەنجانە بۆ دەرەوەی وڵات و ئەمەش تەنھا بە گەشەپێدانی ئابوری و بەھێزکردنی کەرتی تایبەت و رەخساندنی ھەلی کاری زیاتر دەکرێت. 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە پلانی حکومەتی ھەرێم بۆ چاکسازی و بەھێزکردنی کەرتی تایبەت کرد و داوایکرد حکومەتی بریتانیا زیاتر ھاوکاری حکومەتی ھەرێم بێت لە بەھێزکردنی کەرتی تایبەت و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری ھەرێم.

 جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەیی حکومەتی ھەرێمیشی دەربڕی بۆ ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی بریتانیا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی مرۆڤ و مادەی ھۆشبەر و ئاماژەی بەوەشدا ھێزە ئەمنییەکانی کوردستان لە ئێستادا زۆر جدیتر و چاوکراوەتر لە جارانن لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بازرگانی بە مرۆڤ و مادەی ھۆشبەرەوە دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ کاروباری نەوت وگاز و یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیە لە دوای ھەموارکردنی یاسای نەوت وگاز، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ کاروباری نەوت وگاز ئامادەی بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا "داھاتی گشتی بەدەستھاتوو لە ھەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت خرایەڕوو کە بریتییە لە کۆی گشتی نەوتی بەرھەمھاتوو و ھەناردەکراو و بەکارھێنراوی ناوخۆیی و تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوتی فرۆشراو لەو ماوەیەدا."

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، حکومەت مووچەی ھەموو مانگێکی لە داھاتەکانی نەوت و ناوخۆی ھەرێم دابین کردووە و ھەموو مانگ مووچەی دابەش کردووە.

باس لەوەش کراوە، " حکومەت فیدرالی بۆ  شەش مانگی ساڵی٢٠٢٢ دەبووایە ترلیۆنێک و دووسەد ملیار بنێرێت بەڵام تەنیا دوو مانگ لەو ماوەیەدا بڕە پارەی ناردووە کە تەنیا ٤٠٠ ملیار دینارە."

"کۆبوونەوەکە جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردەوە و دووپاتیشی کردەوە کە؛ شاندی دانوستانکاریی ھەرێم ئامادەیە سەردانی بەغداد بکات بۆ گفتۆگۆکردن لەسەر کێشەکان."

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ھەولێر لە ماوەی ٢ ھەفتەدا ٤٦ بەنزینخانەیان بەھۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ سزا داوە و خاوەنەکانیان ناچار کردوون بەنزینخانەکانیان دابخەن.

پارێزگای ھەولێر دەشڵێت، رێکاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنی ئەو بەنزینخانانە گیراوەتەبەر و داواش لەھاووڵاتیان دەکات لەکاتی تێبینیکردنی ھەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالێتیەکەی لەزووترین کات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی ھەولێر بکەنەوە.

راشیگەیاند، "کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاکو ئەمڕۆ سزادراون (١٢٢) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (٣) بەنزینخانە بەھۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالیتیی، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە. ناوی بەنزینخانەکان:- یەکەم/ بەنزینخانەی فیراری. دووەم/ بەنزینخانەی ھیوا/ تەیراوە. سێیەم/ بەنزینخانەی رۆڤا."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. کامەران یونس محەمەد سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کەیسی کوشتنی دوو مامۆستاکە دوانەخرێت و بەزووترین کات تۆمەتبار بە سزا بگەیەنرێت و وەکو زانکۆی سەڵاحەدینیش تیمێکی پارێزەری پێکدەھێنن و کەیسەکەش دەبێتە کەیسێکی زانکۆی سەڵاحەدین.


وتیشی، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو مامۆستاکە پێشتر داواکاری پیشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە بۆ خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین و ئاڕاستەی راگری کۆلێژی یاسا کراوە و د. کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاساش رەزامەندی لەسەر دەوامکردنی ئەو خوێندکارە داوە لە زانکۆی سەڵاحەدین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش دروستبونی شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان ژمارەیەک ھاوڵاتییدا لە ‌گەڕەکی کانی سپیکەی شاری سلێمانی، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانرا شەڕەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و ١٠ تۆمەتباریش دەستگیربکرێن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستیش بەسەر دوو چەک لە جۆری کڵاشینکۆف ‌و دەمانچەدا گیران کە بەتۆمەتبارەکان بووە.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە ‌و سەرجەم تۆمەتباران بە ‌بڕیاری دادوەر راگیراون ‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند تەوەرێک دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا بابەتی چەندبارەبوونەوەی ھێرشەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا و گرنگیی پێکھێنانی ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و ڕێکارەکانی ھەردوو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەکانی نەوت و گاز دەرخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاند، لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا گوشاری بەردەوامی حکومەتی فیدڕالی بۆ وەبەرھێنەرانی بواری نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان لە پێناوی پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان کە ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانە باسدەکرێت.
ھەروەھا یەکێکی تر لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە خستنەڕووی بابەتی پڕۆژە بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...655656657658659...996