ئاسایشی سلێمانی ھەڵمەتەکانی بۆ بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت چڕتر دەکاتەوە
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی دابینکردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی ھاووڵاتیان بەردەوام کاریان کردوە، بۆ نەھێشتنی دیاریدەی ھەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.
راشیگەیاند، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش پابەندن بە بڕیارەکانی سەرۆکایەتی حکومەتی ھەرێم بۆ نەھێشتنی ئەو دیاردەیە، ھەوڵەکانیشیان چڕتر کردۆتەوە بۆ دەستبەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.