د. کامەران یونس محەمەد سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کەیسی کوشتنی دوو مامۆستاکە دوانەخرێت و بەزووترین کات تۆمەتبار بە سزا بگەیەنرێت و وەکو زانکۆی سەڵاحەدینیش تیمێکی پارێزەری پێکدەھێنن و کەیسەکەش دەبێتە کەیسێکی زانکۆی سەڵاحەدین.


وتیشی، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو مامۆستاکە پێشتر داواکاری پیشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە بۆ خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین و ئاڕاستەی راگری کۆلێژی یاسا کراوە و د. کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاساش رەزامەندی لەسەر دەوامکردنی ئەو خوێندکارە داوە لە زانکۆی سەڵاحەدین.