مەرجی پێدانی بڕوانامە بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵیەکان و ڤێتێرنەری لابرا
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندییان بە وەزیری کشتوکاڵەوە کردووە و رەزامەندی نیشانداوە بۆ لابردنی مەرجی پێدانی بڕوانامە بۆ دەرچووانی بەشە کشتوکاڵیەکان و ڤێتێرنەری، بۆیە ئەو کەسانەی داواکەی پێشکەش دەکەن دەتوانن لە ڕێگەیی ھێنانی فەرمانی زانکۆوە (کە ھیچ تێچوویەکی نیە و بەکاتێکی کەم دەتوانن وەریبگرن) ڕێکارەکانی پێشکەشکردن تەواو بکەن و لە قۆناغی دواتر لەکاتی چوونـە سەر کار بڕوانامەکانیان زیاد بکرێت.
دەشڵێت، "چـەندین دەرچوو پەیوەندیان پێوە کردین داوایانکرد مەرجی ھێنانی بڕوانامە دوابخرێت تائەوکاتەی کارەکانیان دەست دەکەوێت چونکـە بارگرانیان بۆ دروست دەکات و دەبێت ٦٠ ھەزاردینار بدەن بۆ دەستکەوتنی بڕوانامەکانیان."
وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵ دادەمەزرێنێت و نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێنێت.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەرەتای دامەزراندنی ئەم کابینەیەوە لەگەڵ وڵاتی ھۆڵەندا کارمان لەسەر ئەم پڕۆژەیە کردووە کە سەنتەری توێژینەوەی کشتوکاڵی ھاوبەشە و نزیکەی پێنج ھەزار ھەلی کار بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری دەڕەخسێنێت".
بێگەرد تاڵەبانی دەڵێت "دەرچوانی کۆلێژە کشتوکاڵییەکان کە لە کەرتی حکومی دانەمەزراون، لە بەروای ٣-٧-٢٠٢٢وە دەتوانن دەست بەناوتۆمارکردن بکەن لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان."