بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان: کەسێک بە تۆمەتی فریودانی ژنان دەستگیر کرا
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی ٣٠ ساڵە و "لەبەر ئەوەی زۆر دەوڵەمەندە چەندین کچی فریو داوە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پاشان ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی لێ کردوون."
دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر بە پێی ماددەی ٢ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە و لە ئێستادا ژیانی کچەکە پارێزراوە.