بەپێی کۆتا ئاماری کۆمپانیای سۆمۆ کە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراق بڵاوکراوەتەوە، لەمانگی پێنجی رابردودا ١٠٢ ملیۆن و ٣٠٣ ھەزارو ٢٠ بەرمیل نەوتیان ھەناردە کردوە کە داھاتەکەی ١٠ ملیارو ٤٧٧ ملیۆن و ٤٩٦ ھەزار دۆلار بوە.

راشیگەیاندوە، کۆی ھەناردەکردنی نەوتی خاو لەو مانگەدا لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق گەیشتۆتە ٩٨ ملیۆن و ٩٤٦ ھەزارو ٩١٤ بەرمیل، ھەروەھا لەکێڵگەی نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بەندەری جەیھانەوە ٣ ملیۆن و دوو ھەزارو ١٣٣ بەرمیل بوەو تێکڕای نرخی ھەر بەرمیلێکیش ١١٢.١٩١ سەنت بوە.

وەزارەتی نەوت ئاشکراشیکردوە، داھاتی زیاتریان بەدەستھێناوە لە فرۆشتنی نەوتی خاو لە رێگەی تانکەرەوە کە کۆی داھاتەکەی ٤٠٤ ملیۆن و ٩٨٠ ھەزارو ٢٢ دۆلار بوە.