"ساماڵ عەبدولڕەحمان" بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێم ڕایگەیاندووە، زیاتر لە ١٠ ڕۆژە باج و ڕسومات لەسەر ھاوردەکردنی بەنزین بۆ ھەرێمی کوردستان و چەند ماددەیەکی خۆراکی وەکو برنج و ئارد و رۆنی زەیت و پاقلەمەنییەکان ھەڵگیراوە، ماوەی ھەڵگرتنی باجیش تا ٢٠ی ٩ی ٢٠٢٢ دێژکراوەتەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزنەبوونەوەی نرخ دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەراوورد بە ساڵانی ڕابردوو ٢٠٪ی قەبارەی بازرگانی لە خاڵە سنوورییەکان زیادیکردووە، بەشێکی زۆری ئەو بابەتانەی ھاوردە دەکرێن پێداویستی ڕۆژانەی ھاووڵاتیانن.