سبەینێ تەرمی سێ کۆچبەری کورد لە یۆنانەوە دەھێنرێنەوە بۆ سلێمانی
کوردسات نیوز
١ی تەمووزی ٢٠٢٢
شێخ حسێن حەمە ساڵەح، نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە سەعات ٤ی ئێوارە تەرمی سێ کۆچبەری کورد لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە دەھێنرێنەوە و دواتر تەرمەکان دەبرێنەوە بۆ سلێمانی و دەوروبەری و لە زێدی خۆیان بە خاک دەسپێردرێن.
بە پێی زانیارییەکان، دووان لەو تەرمانە منداڵن و یەکێکیان تەمەنی چوار ساڵ بووە و ئەوی دیکە حەوت ساڵ، ژنەکەش تەمەنی ٣٢ ساڵ بووە و خەڵکی ناحیەی گاپلیۆنی سەر بە قەزای شارباژێڕە.
دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ نزیک لە دوورگەی سانتۆرینی یۆنان، تەرمی ئەو سێ کۆچبەرە بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە دۆزرانەوە.