بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی خۆڵبارین ھەرێمی کوردستان و عێراق بگرێتەوە، کاریگەری ئەو شەپۆلەش لەسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق و باشوری ھەرێم و شارەکانی کەرکوک و گەرمیان زیاتر دەردەکەوێت.

ھاوکات ڕۆژی ھەینی کاریگەری ئەو خۆڵبارینە لەسەر باشوری ھەرێمی کوردستان و بە تایبەت کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت، پێشبینیش دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەکە کۆتایی بێت.