وتیشی، لە سێ ساڵی رابردوودا توانیویانە ئاستی سەرمایەگوزاری لە بواری پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە ١.٨% بەرزبکەنەوە بۆ نزیکەی ١٠%. ھەروەھا لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورەی ئەمریکی ھەماھەنگییەکان کردووە بۆ پەرەپێدانی توانای جوتیارانی ھەڵەبجەو پێنجوێن و شارەزوور لە بەرھەمھێنانی پەتاتە بۆ ئەوەی چیتر پێویستیان بە ھاوردەکردنی نەبێت.

وەزیری کشتوکاڵ راشیگەیاند، سەرقاڵی توێژینەوەیەکی گرنگن لەسەر ھەناری ھەڵەبجە و لەگەڵ ئیماراتییەکان و جوتیاران لیژنەیەک پێکھێنراوە تاکو کوالیتییەکەی بەرزبکەنەوەو وەک براندێک ھەناردەی دەرەوەی بکەن.