پۆلیسی ھەولێر زانیاری لەبارەی رووداوی کوشتنی دوو کەسەوە ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەقی روونکردنەوەکە...
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێرەوە
ئەمڕۆ بەیانی ڕێکەوتی (٣٠-٦-٢٠٢٢)، ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری شاری ھەولێر لە گەڕەکی (ێلاح الدین-شەقامی سورچیان) ڕوویداوە، دوای گەیشتنی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا دوو کەس کوژراون کە ھاوسەرن بەناوەکانی (زەکەریا ڕوستم جبرائیل) و (سومەییە س. ا.)، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا.)، ھۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە.
ئێستا ھێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە شوێنی ڕووداو.