(١٤) بەنزینخانەی دیکە، بەھۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنی کوالیتییەکەی سزادران
کوردسات نیوز
٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای مانگی (٦)ی ئەمساڵ تاکو ئەمڕۆ سزادراون (١٣٦) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (٢) بەنزینخانەی دیکە بەھۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالیتیی، ناوەکانیان بڵاو لە لایەن لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانەوە بڵاو کراوەتەوە ئەوانیش بەنزینخانەی MH و بەنزینخانەی ڕێگای بەحرکە .
هەروەها لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان ئاماژەی بەوەشکردووە کە ھاوڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە تیمەکانی لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر ھەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینی خراپ دەفرۆشنە ھاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواشی لەھاووڵاتیان دەکەن لەکاتی تێبینیکردنی ھەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنی کوالێتیەکەی لەزووترین کات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی ھەولێر بکەنەوە.