دەقی پەیامەکە ... 

بە داخین بۆ تێرۆرکردنی شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن. ئەم ڕووداوە لە دڵەوە نیگەران و خەمباری کردین.

بەڕێز ئابێ نمونەی سەرکردەی دەستپاک، خۆشەویست، خەمخۆر و دڵسۆز بوو؛ کەسایەتیەکی مێژوویی بوو کە ژاپۆن لە سایەیدا چەندین کارەسات و قەیرانی تێپەڕاندووە و ھەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەی تەرخان کردبوو.

کۆچکردوو چەندین جار چاوی بە سەرۆک مام جەلال کەوتووە و پێکەوە بە گرنگیەوە باسیان لە دۆخی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و چۆنییەتی دەرباز بوون لە گرفتەکان کردووە، بەندەش لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەو شەرەفەم پێ بڕا کە لە نزیکەوە چاوم پێی بکەوێت.

لەم کاتە دژوارەدا لەگەڵ خێزانەکەی و حکومەت و گەلی ژاپۆن دەبین و نیگەرانیی خۆمان بە گیان لە دەستدانی ئەم سەرکردە مەزنەی ژاپۆن دەردەبڕین کە ڕۆڵێکی گرنگیی لە پێشخستنی وڵاتەکەیدا بینی و بە کۆچکردنیشی جێگەی لەناو شانۆی سیاسیی جیھاندا دیاردەبێت.


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران