وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشدا کە بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی ٣٥٠٠ مێگاوات کارەبا، لە ھەر چوار ڕۆژی جەژندا، ماوەکانی پێدانی کارەبا لە نێوان ١٦ بۆ ١٧ سەعاتدا دەبێت.

ئاشکراشی کرد کە لە ڕۆژانی جەژندا، زیاتر لە ٧٠٠٠ کرێکار و فەرمانبەر ٢٤ سەعات لە کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم و کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگاکان  و  وێستگەکانی بەرھەمھێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا و سیانەکان و پۆلیسی کارەبا بە شێوەی ئیشکگریی لە خزمەتی ھاوڵاتیاندا دەبن.