تورکیا ھێزی زیاتر رەوانەی سنوورەکانی رۆژئاڤای کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
بەپێی چەند تۆمارێکی ڤیدیۆیی میدیاکانی سوریا، سوپای تورکیا بەردەوام لە ناردن و کۆکردنەوەی ھێزە لە سنوورەکانی رۆژئاڤای کوردستان و ھێز و چەکی قوورسی زیاتری رەوانەی سنوورەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا و نزیک ئەو ناوچانە کردووە، کە بە نیازە ھێرشیان بکاتەسەر.
ناردن و کۆکردنەوەی ھێزی سەربازیی بە چەکی قوورسەوە، لە نزیک سنوورەکانی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی تورکیادایە بۆ دەستپێکردنی لەشکرکێشییەکی نوێ و چاوەڕوانکراو.
پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، ھەرکاتێک ئامادەکارییەکان تەواوبوون، سوپای وڵاتەکەی لەشکرکێشییەک لە باکووری سوریا ئەنجام دەدات.