سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: ھیوادارم ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی
کوردسات نیوز
٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی ئاماژەی بەوەشدا کە ھیوادارە ئەم جەژنە دەرفەتێک بێت بۆ قووڵبوونەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی لە ھەرێمەکەمان و کاری پێکەوەیی لە پێناو بونیادنانی داھاتوویەکی سەقامگیر بۆ ھاوڵاتییان و پاراستن و بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.
لە کۆتایشدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاشکرای کرد کە ئەرکی ھەمووانە بە ڕۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بکەن بۆ بەدەستھێنانی ماف و شایستە دەستوورییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ ھاوڵاتییان و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران.



