با پەیام و واتا مرۆیی و جوانەکانی جەژن لە گەردنئازادی و لێبوردەیی و لێخۆشبوون بکەینە دەرفەتێک بۆ یەکڕیزی و تەبایی و یەکترقبووڵکردن و ھەڵدانەوەی لاپەڕەی نوێی ئاشتەوایی و پێکھاتنەوە و ھەنگاونانی پێکەوە بەرەو داھاتوویەکی باشتر.

با ئەم بۆنەیە لە عیراق و ھەرێمی کوردستان بکەینە سەرەتایەکی تازەی ھاریکاری و کاری ھاوبەشی نێوان ھەموو ھێز و لایەن و پێکھاتەکانی وڵات، بۆ چارەسەرکردنی کێشە و تێپەڕاندنی سەختییەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و گەیشتن بە کەناری ئارامی و دڵنیایی.

جەژنی ھەمووان پیرۆز بێت، ھەموو ساڵێک بە خۆشی.