فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا  بڵاویکردەوە، لە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٨ی تەموزی ٢٠١٩وە تا ٢٧ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٢، لەسەرجەم سێکتەرەکان، بە تایبەت سێکتەرە خزمەتگوزارییە گشتییەکان پرۆژەی تایبەتی وەبەرھێنانی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا بڕی ١١ ملیار و ٥٦٢ ملیۆن و ٩٣ ھەزار دۆلاری لە ٢٠١ پرۆژەدا خەرجکردووە، کە لەسەر ڕووبەری ١٠ ھەزار و ٦٠٣ دۆنم زەوی لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان بووە و، بەشێکی زۆری پرۆژەکانیش لە لایەن وەبەرھێنەرانی ناوخۆییەوە ئەنجام دراون.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە زۆرترین پرۆژە لەپارێزگای ھەولێر بووە، کە ٨٧ پرۆژە و بە سەرمایەی زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار  بووە، لەکاتێکدا لە پارێزگای سلێمانی ٥٣ پرۆژە و بە بەھای یەک ملیار دۆلار سەرماکەی بووە.