ئەمڕۆ داواکاری گشتی بۆچوونی خۆی لەبارەی دەستگیرکراوە مانگرتووەکانی شیلادزێ رادەگەیەنێت
کوردسات نیوز
١٠ی ئابی ٢٠٢٢
ھەرچەندە بڕیاربوو رۆژی سێشەممە، داواکاری گشتی ھەرێم بۆچوون لەبارەی چارەنوسی دەستگیرکراوە مانگرتوەکانی شیلادزێ بدات، بەڵام بۆ ئەمڕۆ دواخرا، چونکە راپۆرتی توێژەری کۆمەڵایەتی دەستگیرکراوەکان رەوانەی داواکاری گشتی نەکراوە و پەنجەمۆرەکانیشیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوان نەکراوە بۆ زانینی ئەوەی ئایا ئەو دەستگیرکراوانە لە شوێنی تر داواکراون یاخود نا.
بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کارەکانی ئەو دەستگیرکراوانە زۆر بە سستی بەڕێوەدەچن و ئەگەر بڕیارێکیان لەبارەوە نەدرێت، تەرمەکانیان لەزیندان دەردەھێندرێت، چونکە دەستگیرکراوەکان بەردەوامن لە مانگرتن و تەندروستییان خراپە.



