تەندروستی سلێمانی: مانگی رابردوو ٧٦ تەرم براونەتە پزیشکی داد
کوردسات نیوز
٩ی ئابی ٢٠٢٢
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەو ژمارە تەرمەی کە براونەتە پەیمانگای پزیشکی دادیی سلێمانی ٥٨ یان لەڕەگەزی نێربوون و ١٨ یان مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشکی دادیی سلێمانی تۆمارکراوە ٢٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ و ١٠ گیان لەدەستدان بەھۆی سووتاوی و ٥ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی کارەبا و ١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆی کەوتنەخوارەوە و ٦ حاڵەتی خنکان لەئاودا و ١٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان بەھۆکاری جیاجیا بووە.
.jpg&w=2048&q=75)


