وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تاوتوێی چۆنیەتی دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان دەکات
کوردسات نیوز
١٠ی ئابی ٢٠٢٢
"کەمال محەمەد " وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی کرد بە مەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیاز و بۆچوونێک کران.
ھەروەھا پێداگیری کرا لەسەر کوالێتی بەنزین و داوایکرد ئەو کەسانەی دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ لەگەڵدا بکرێت.
کۆبوونەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەکاتێکدایە کە بەم وەرزی گەرمایە نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی بە ٢٧٠ ھەزار دینارە.



