وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی لەخاکی ھەرێمی کوردستان راگەیاند
کوردسات نیوز
٩ی ئابی ٢٠٢٢
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە ٣ ی ئەم مانگەدا سەربازێک لە تەقینەوەی بۆمبێکدا لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی "چرنوک قوفڵ" لە باکوری عێراق برینداربووە، بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە گیانی لەدەستداوە.
لە رۆژی ١٨ی نیسانەوە تورکیا ئۆپراسیۆنی "چرنوک قوفڵ"ی لەچەند ناوچەیەکی سنوری ھەرێمی کوردستان بەبیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە دەستپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.



