سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتیی ھەرێم لە کۆبوونەوەدان
کوردسات نیوز
١٠ی ئابی ٢٠٢٢
بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم و ئامادەبوونی جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، سەرکردە و کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لە کۆبوونەوەدان و گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و لابردنی ئاستەنگەکان بەردەم ھەڵبژاردن تاوتوێدەکەن.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، لە رۆژانی ٢٦ی ئایار و نۆی حوزەیرانی ئەمساڵ، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لە سەرۆکایەتیی ھەرێم بۆ بڕیاردان لەسەر رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە، بەڵام ھەردوو کۆبوونەوەکە بێئەنجام بوون.



