بەپێی ھەواڵی"ماڵپەڕی ئێلدۆرادۆ وێزەر" لەگەڵ ئەو شەپۆلە گەرمایەی جیھانی گرتووەتەوە، پارێزگای بەسەر بە گەرمترین ناوچەی جیھان لەسەر زەوی تۆمار کراوە و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە پلەی گەرما ٥٠.٨  پلە بووە.

 ھەر بەپێی ھەواڵی ئەو ماڵپەڕٍە کە تایبەتە بە کەشوھەوا، پارێزگای ئەھواز لە باشوری ئێران، دووەم گەرمترین ناوچەی جیھان بووە و پلەی گەرما تیایدا ٥٠.٦ پلە بووە.

ئەوەش یەکەم جار نییە بەسرە ببێتە گەرمترین ناوچەی جیھان، لە ماوەی ڕابردووشدا چەند جارێک بەرزترین پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی جیھان لەو پارێزگایە تۆمارکراوە و چەندجارێکیش دووەم گەرمترین ناوچەی جیھان بووە.