وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان بە پلەی عەریف بەھۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە ناوچەکانی ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قووفڵ لە باکووری عێراق برینداربووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لە ئەنقەرەی پایتەخت، بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە، رۆژی سێشەممەش وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سەربازێکی دیکەی بەھەمان ھۆکار راگەیاند.

تورکیا لە ماوەی چوار رۆژدا کوژرانی سێ سەربازی لە ھەرێمی کوردستان راگەیاندووە، بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە، ئەو سێ سەربازە بەھۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراوە وە گیانیان لەدەستداوە.