شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سوپاسی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
١٠ی ئابی ٢٠٢٢
دەقی سوپاسنامەکە :
سوپاسنامەیەک لە خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەدەوە لەرێگەی نوسینگەی تایبەتییەوە بۆ رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
دڵسۆزان و خەمخۆرانی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان
سوپاسی ھەوڵ و کۆششەکانتان دەکەم بەتایبەت کەماوەی چەند مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی شاری سلێمانی کە ئەمەش نیشانەی ئەمەکداری و خەمخۆریتانە، لەھەمانکاتدا لەڕێگەی ئێوەوە سوپاسی ھەموو ئەو کەس و سەرمایەدارانەش دەکەم کە ھاوکاری رێکخراوە دڵسۆزەکەمان بوون لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە گرنگەدا بۆ زامنکردنی پەروەردەکردنی نەوەیەکی گۆشکراو بەزانست و زانیاری لەژینگەیەکی لەبار و شایستەی سەردەمیانە بۆ پەروەردە و فێرکردن.
ھەر سەرکەوتوبن و نمونەتان زۆربێت
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد



