تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە کە رۆژی ھەینی لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا
٢٧ی ئابی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاکرێ رایگەیاند، رۆژی ھەینی گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی (کۆسرەت فەیسەڵ) لە ئاوی زێی گەورە لە گوندی جولێر لە سنوری قەزای ئاکرێ خنکا و دوای نزیکەی ٢٤ سەعات تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ و سماقۆڵی دۆزییانەوە و تەرمەکەیان رادەستی کەسوکارەکەی کردەوە.
بە پێی ئاماری بەرگری شارستانی ئاکرێ، لە ئەمساڵدا شەش گەنج لە سنوری قەزای ئاکرێ لە ئاودا خنکاون.


