لە دیدارەکەدا باس لە پرسە گرنگەکانی پەیوەست بەبارودۆخی گشتی وڵات کرا، بەتایبەتی قەیرانی سیاسی و لێکەوتەکانی و جەختکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی دیالۆگی جددی لە پێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەکان بە رەچاوکردنی دۆخی ناھەمواری وڵات و داواکارییەکانی ھاووڵاتیان.

ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی بەھێزکردنی سازان و یەکھەڵوێستی ناوخۆیی و کاری ھاوبەش لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان رووەو کۆتایی ھێنان بەو قەیرانەی ئێستا بەرۆکی وڵاتی گرتووە و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە سیاسی و ئابووری و داراییەکان و ھێنانەئاراوەی بەرکەوتەکان و پتەوکردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی.