بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سزادراوەکە ناوی (ھیوا عەبدوڵا)یە و ماوەی شەش ساڵە زیندانی کراوە و بە ھەمان ماددەی سزادراوانی بادینان کە ماددە یەکە لە یاسای ژمارە یەکی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان، بەھۆی ئەوەی کە گرفتی بۆ دروستکراوە لە سودمەندبونی لە بڕیاری (ئازادبوونی بە مەرج)، دەمی خۆی دووریوەتەوە و مانگرتنی راگەیاندووە.

راشیگەیاند، لە ئێستادا رەوشی سزادراوەکە نا جێگیرە و رایگەیاندووە مانگرتن ناشکێنێت تا مردن یان یەکلاکردنەوەی دۆسییەکەی.

رۆژی ھەینیش یەکێک لە سزادراوانی چاکسازی گەورانی ھەولێر، بەھۆی مانگرتنەوە قاچێکی لەدەستدا و جەستەشی بەرەو ئیفلیج بوون دەڕوات.