سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاڕاستە سەرۆکی عەشیرەتی بێسەری کرد
٢٧ی ئابی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە...
کاک حاجی ئەختیار حاجی فارس، سەرۆکی عەشیرەتی بێسەری.
بەڕێزان لە خزمانی عەشیرەتی بێسەری.
کۆچی دوایی خاتوو (ناھی) دایکی بەڕێزت و شەھید بەختیار، نیگەرانی کردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیەتان پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکارە خەباتگێڕ و تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی بەرزی قوربانیدانن.
لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٧ی ئابی ٢٠٢٢


