ئەنجومەنی ئەوروپا ڕەتیدەکاتەوە پشتیوانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت بکات لە عێراق
کوردسات نیوز
٢٧ی ئابی ٢٠٢٢
ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە باسی لەوەشکردووە، ڕێژەی بەشداری لە ھەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق ٤٣.٥٤% بووە و لە بەغدادی پایتەخت ٣٣.٨٨% بوو، ھەربۆیە ھیچ ھۆکار نییە تاکو بڵێین ڕەوشی عێراق پێچەوانەی ئێستا دەکاتەوە و ئەگەرێکی لاواز ھەیە ڕەوشەکە بەرەو پێش ببات.
ئەنجومەنی ئەوروپا ئاشکرایکردووە، دەستوری عێراق خشتەیەکی کاتی بۆ پێکھێنانی حکومەت دیاریکردووە و ھیچ ڕێوشوێنێکی دیکە نییە کە پڕۆسەکە شکستیھێنا ھەڵبژاردنی دووبارە بکرێتەوە ،ھەربۆیە فشارەکانی فراکسیۆنێکی پەرلەمانی و شوێنکەوتەکانیان بەشێوەیەکی نادەستوری زیان بە پڕۆسەی دیموکراسی دەگەیەنێت.
ئەنجومەنی ئەوروپا داوش لە سیاسییەکانی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات خۆیان بەدوور بگرن لە پشتگیری لە ھەڵبژاردنی پێشوەخت لەعێراق تەنیا لەبەر ئەوەی فراکسیۆنێک لە دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ڕازی نییە و ھەڕەشە و تووندوتیژ بەکار دەھێنێت.