وردەکاری روداوەکەی ئەمڕۆی گوندی بەیانڵۆ
کوردسات نیوز
٢٨ی ئابی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەکی ئەمنی سەبارەت بە ڕوداوەکە بۆ کوردسات نیوز ئاشکرای کرد، یوسف حەسەن سەیدا شوانێکی سنوری گوندی بەیانڵۆیە، چەند ڕۆژێکە جموجۆڵی داعشی لە سنوری گوندەکە بینیوە و بە مۆڵگەکەی چەکدارانی داعشی زانیوە، ئەمڕۆ بەوردی چاودێری جموجۆڵی کردوون و دوای ئەوەی بینیویەتی لە مۆڵگەکەیان چونەتە دەرەوە پەیوەندی بە چەند ھاوێیەکی خۆیەوە کردووە و ئەوانیش چەکیان ھەڵگرتوە و چوونەتە شوێنی چەکدارەکان و ھەوڵیانداوە بچنە نێو مۆڵگەکەوە، لەگەڵ چونەژورەوەدا چەند چەکدارێکی داعش تەقەیان لێکردوون و زیرەک زاھیر حەمید، دوو فیشەکی بەرکەوتوە و ڕاستەوخۆ گیانی لە دەستداوە و یوسف حەسەن سەیداش بە فیشەکێک بریندار کراوە.
وتیشی، گەنجەکانیش تەقەیان لە چەکدارەکان کردوە یەکێکیان لێ کوشتون و چەکدارێکیشان بریندار کردوە و بە برینداری ھەڵھاتوە.
راشیگەیاند، دواتر ھێزە عێراقییەکان ھاتنەشوێنەکە تەرمی داعشەکەیان لەگەڵ خۆیان برد و وەک چالاکی سوپا و حەشد لە راگەیاندنەوە بڵاویان کردەوە.



