کوردە یەشار نوێنەری دەزگای لوتکە رایگەیاند، شەوی ڕابردوو تیمەکانی پۆلیسی کەناراوەیەکانی تورکیا ٣٣ کۆچبەری نائاسایییان رزگارکرد، کە لەلایەن وڵاتی یۆنانەوە بەزۆر گەڕێندرابوونەوە بۆ ئاوەکانی خاکی تورکیا لە دەریای ئیجەدا.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای لوتکە، ئەو کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی ناحیەی چەشمێ لە رۆژئاوای ویلایەتی ئیزمیر رزگارکراون، کە لەناو دوو بەلەمی ڕزگار کردندا بوون، تیمە کەناراوەکان دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان کۆچبەرەکانیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی موگلە کردووە.

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، گەڕانەوەی کۆچبەر بەبی ویستی خۆی و بە ھەر ھۆکارێک بێت دوورە لە بەھای مرۆڤایتیەوە، ساڵانێکی زۆرە ھەوڵدەدەن ناردنەوەی زۆرە ملێ نەمێنێت کۆچبەر ناچار نەکرێت بگەڕیتەوە، بەڵام بە داخەوە ناردنەوی زۆرە ملی و ناچار کردنی کۆچبەر بە گەڕانەوە بەردەوامە و توندوتێژیەکی دەرونیە کە لەگەڵ کۆچبەر دەکرێت .