سامان نادر، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار، بەڵام یەکێک لە قوربانییەکان بەر لەوەی بگات بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

عەمید ئاسۆ، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ٤ تۆمەتبار لەسەر رووداوی تەقەکردنەکە دەستگیرکراون و شەڕەکە لەنێوان دوو بنەماڵە لەسەر کێشەی زەوی و زار ڕوویداوە.

سەرچاوە ئەمنییەکان وتیشیان شەڕەکە لەنێوان زیاتر لە چوار کەس ڕوویداوە و لە ھەردوو بەری شەقامی مەلیک مەحمود تەقە کراوە.