ھێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ١٢ چەقۆی لە ھاوسەرەکەی دابوو
کوردسات نیوز
١١ی ئایاری ٢٠٢٢
ئاشتی عەبدوڵا بەرپرسی بەشی جێندەر لەنووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان شەوی رابردوو ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە ١٢ چەقۆی لەھاوسەرەکەی دا و ھەڵھاتبوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی رابردوودا قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکیدا، وتی،" دەمەوێت قسەیەک لەدڵەوە بەژنکوژەکان بڵێم، بەڵێن بێت تا ئەو کاتەی لەم پۆستەمدا بم و لەھەر شوێنێک قسەم بڕوات، ناھێڵم لەدەستی یاسا دەرباز ببن و دەبێت سزای خۆتان وەرگرن، دەشڵێت، لەھەر کوێیەک بن دەستگیرتان دەکەین.
ئەم قسەیە لە من وەربگرن: بەڵێن بێت ناھێڵم ئارام بخەون. وەک داعشێک مامەڵەتان لەگەڵ دەکەین.