لە راگەیەندروێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر ھاتووە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی داعش دەستپێکردووە و "ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە، بنبڕکردنی تیرۆرستانی داعشە لە سنورەکە و کۆتایھێنان بە جموجوڵەکانیانە."

دژە تیرۆر دەشڵێت لەماوەی ڕابردوودا چەکدارانی داعش بەشێوەی مەفرەزە بینراون و ھەوڵیانداوە کردەوەی تیرۆرستی ئەنجام بدەن.

راشیگەیاند "ئۆپراسیۆنەکان لە دوو میحوەرەوە دەستپێکردوە میحوەری یەکەم لە کفری ، سلێمان بەگ، خورماتوو و میحوەری دووەم ناوچەی داوێ و گوندەکانی بناری غەڕە دەگرێتەوە، ئەوەش بۆ بنبڕکردنی مۆڵگەکانی داعش لە سنورەکەدا."