مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنووس کۆبووەوە
کوردسات نیوز
١٣ی ئایاری ٢٠٢٢
جوتیار نوری لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتی رایگەیاند، پلانێکی تۆکمەیان ھەیە بۆئەوەی لەگەڵ ھەموواندا کۆببنەوە تا لەنزیکەوە چارەسەری ئەو کێشانە بکرێت کە بۆتە گرفت لەبەردەم گەشەسەندنی زیاتری یەکێتیدا.
وتیشی، سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان وەک رێکخراوێکی زیندوو و چالاک کاردەکات و ئەندامانی یەکێتیش لەو رێکخراوە زۆر بە باشی کارەکانیان رادەپڕێنن، بۆیە یەکەم کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەواندا بوو.