ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامی بە ھاوکارییەکانی دەدات بۆ ھێزی پێشمەرگە
کوردسات نیوز
١٢ی ئایاری ٢٠٢٢
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزە ھاوبەشەکانی لە سوریا.
بۆ تاوتوێکردنی ھەڕەشەکانی داعش لە عێراق و سوریا، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مەغریب کۆبووەو بەپێی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەش بریاردرا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام بێت لە ھەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گروپە تیرۆریستییە بەو پێیەی تا ئێستا ھەرەشەکانی بەردەوامن.
دوپاتیشکراوەتەوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندی یاسا نێودەوڵەتیەکان و بریارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت لە ھەموو رەوشەکاندا، ھەروەھا بەردەوامیی ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە ھاوبەشەکانی لە سوریا دوپاتکراوەتەوە .