شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: ناڕەزایی لە دژی گەمارۆکانی سەر سلێمانی ھەیە
کوردسات نیوز
١٢ی ئایاری ٢٠٢٢
لە ٢٢ ھەمین ساڵڕۆژی دواماڵئاوایی ئیبراھیم ئەحمەد، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند چاپکردنی بەرھەمە فیکری و نووسینەکانی مامۆستا تەواو بوون.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وتیشی، مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد لە ساڵی ١٩٣٧ نووسینێکی لەسەر مافی کورد بڵاو کردەوە، بەڵام دوای زیاتر لە ٨٠ ساڵ لەو نووسینە لە بەغداد شەڕ لەسەر کاری لاوەکی دەکرێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد راشیگەیاند، ئێستاش ھەمان ھاواری بێدادی و بێمافی وەک رابردوو ھەیە، جاران نارەزایی بەرامبەر بە حوکمی مەرکەزی بوو بەڵام ئێستا لە ناوخۆدا ھەیە بەتایبەتی گەمارۆکانی سەر سلێمانی.
حەیف لە جێگەی ئەوەی بە سەرفرازی بڵێین کە کوردم و کوردستانیم بەرژەوەندی تەسک بە وانیتردا ھەڵیواسیون.
وتیشی، مامۆستا خەباتی بۆ ئازادی و خۆشبەختی خەڵک دەکرد، پاراستنی دەستکەوتنەکان لە ئەستۆی ھەمووماندایە.
خەڵاتی زیڕینی "بلە" کە نازناوی رۆشنبیر و سیاسەتمەداری کۆچکردوو ئیبراھیم ئەحمەدە، ساڵانە بە کەسایەتییە نمونەییەکانی بوارە جیاوازەکان دەبەخشرێت.
ڕێوڕەسمەکە لە ھۆڵی تەلاری ھونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ٢٢ ھەمین ساڵڕۆژی دواماڵئاوایی ئیبراھیم ئەحمەدە.