تەرمێکی تری یەختە نوقمبوەکەی یۆنان دۆزرایەوە
هادی
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەرمێکی تری یەختە نوقمبوەکەی یۆنان لە کەناراوەکانی ئەلیکس کاریستۆس دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە، بەوەش ژمارەی تەرمی ئەو کۆچبەرانەی دۆزراونەتەوە گەیشتوەتە ٢٨ کۆچبەر .
راشیگەیاندوە، تائێستا ١٢ کۆچبەر ڕزگار کراون کە دووان لەو کۆچبەرانە کوردە و خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٢ی ئەم مانگە یەختێک بە ٦٨ کۆچبەرەوە لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی ئێڤیا ژێرئاوکەوت کە تائێستا ١٢ کۆچبەریان رزگارکراون و ٢٨ تەرمیش دۆزراونەتەوە، چارەنوسی ٢٨ کۆچبەری تریش نادیارە، ھەروەھا یەختەکە ھەشت کوردی تێدابووە دووانیان رزگارکراون و تەرمی دوانیشیان دۆزراوەتەوە و چارەنوسی چوار کۆچبەریش نادیارە.