رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، ئەندازیارپەر ھام پەروەری خەڵکی شاری سەقز لە رۆژھەڵاتی کوردستان چوار شەممەی رابردوو لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی تاران دەستبەسەر کرا، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێران بە دژایەتی واتە جەنگ لەگەڵ خودا تۆمەتبارکرا.
باوکی پەرھام پەروەری ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، تائێستا لە ھەموو ئەو مافانەی کە کەسێکی دەستبەسەکراو بەپێی یاسا نێوخۆییەکان ھەیەتی، وەک مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی گرتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەش کراوە.
رێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاندوە، تاوانی دژایەتی "جەنگ لەگەڵ خودا"،لە ریزی قورسترین سزاکانی ناو یاساکانی ئێرانە و لە زۆربەی دۆسیەکاندا، کەسی تۆمەتبار بە موحاریبە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنرێت.
لەلایەکی ترەوە، ڕۆژی شەممەی رابردوو دوو چالاکوانی مەدەنیی و ژینگە پارێزی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوەکانی قادر پاکنەھاد و کەیوان نەبی، لەلایەن ھێزەکانی ئێرانەوە رفێندراون، تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو چالاکوانە دیارنییە.